fbpx
Shadow Shadow

خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 15 په‌سه‌ندكرا

12:42 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی و له‌ خوێندنه‌وه‌ی ماده‌ی حه‌وته‌مدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كاندا به‌ ده‌نگی (84) ئه‌ندامی په‌رله‌مان خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان به‌ ڕێژه‌ی  ( %15 ) په‌سه‌ندكرا.

.

ئه‌و پیشنیاره‌ی له‌و ماده‌یه‌دا ده‌نگی زۆرینه‌ی له‌سه‌ر درا و په‌سه‌ندكرا به‌مجۆره‌ بوو:

هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و جێگره‌كانیان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان و بریكاری وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌ پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌شی كه‌ موچه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ موچه‌ له‌سه‌ر میلاكی شارستانی و سه‌ربازی وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ موچه‌ی خانه‌نشینی هه‌ژمارده‌كرێت به‌ رێژه‌ی له‌ %15 له‌كۆی موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی ئه‌و كاته‌ی له خزمه‌تدا وه‌ری گرتوه‌.

دووه‌م: وه‌ رێژه‌ی 1،5 ئه‌وه‌ی له‌كاتی خزمه‌تدا وه‌ری گرتووه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌خرێته‌ سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی.

.

لەکاتژمێر 11:30 خولەکی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەستیپێکرد و به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان كۆی پڕۆژه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل