fbpx
Shadow Shadow

“خامنەیی ڕازی نەبووە سولەیمانی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بدات لە عێراق”

09:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە دواین سەردانیدا بۆ لوبنان و سوریا و عێراق، دەزگای هەواڵگری ئەمریکی گوێیان لە پەیوەندییەکانی قاسم سولەیمانی گرتووە و چاودێری سەرجەم جموجوڵەکانی کراوە.

.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، بەپێی زانیارییەکان کە دەستکەوتوون، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، عەلی خامنەیی پلانی قاسم سولەیمانی ڕەتیکردووەتەوە بۆ هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە و پێی وتووە “بگەڕێوە بۆ تاران تاوەکو باشتر گفتوگۆی بابەتە بکەن.”

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، “لەسەر بناغە ئەو زانیارییانە ترەمپ بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانی داوە هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارەکەى دژی ئەوە بوون چونکە ئەوان پێیان وابووە ناکرێت تەنها لەسەر سەردانەکانى ئەمدواییەی، قاسم سولەیمانی بکوژرێت و هاوکات هێشتا خامنەیی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە کە “مانگی ئەیلولی ڕابردوو ترەمپ ڕەتیکردووەتەوە سولەیمانی بکوژێت و لەجیاتیدا بۆردومانی چەند ئامانجێکی کردووە.”

.

بەڵام کاتێک، بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، ترەمپ تەماشای چەند ڕاپۆرتێکی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکای کردووە لە بەغدا، بڕیاری کوشتنی ناوبراوی داوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل