fbpx
Shadow Shadow

"بچن بۆ لاى ئەوانەى وەکو مانگاى شیردەرن"

خامنەیی: لە هیچ ئاستێکدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین

10:50 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

عەلى خامنەیی رایگەیاند، سیاسەتی فشار بەرانبەر ئێران بایەخی نییە و هەموو بەرپرسانی وڵاتەکەى یەکدەنگن کە لە هیچ ئاستێکدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەن.

.

بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى، عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران ئەمڕۆ سێ شەمە 17ى ئەیلولى 2019 لە دانیشتنی وانەوتنەوە بە خوێندکاران رایگەیاندووە “ئامانجی ئەمریکییەکان لە دووبارە باسکردنی پرسی دانوستان لەگەڵ ئێران پیلانە”.

.
وتیشى “هەندێجار دەڵێن دانوستان بە بێ پێش مەرج، هەندێ جاریش دەڵێن دانوستان بە 12مەرج، ئەم وتانە یان نیشانەی سیاسەتی شپرزیی ئەوانە، یان پیلانە بۆ سەر لێشێواندنی لایەنی بەرانبەر”.

.
لەبارەى وتەکانی بەرپرسێکی ئەمریکى کە وتبووی دەبێت لەگەڵ ئێران لەسەر مێزی دانوستان دابنیشن و ئێران مەرجەکانیان قبوڵ بکات، خامنەیی وتى “بۆ ئەم جۆرە دانوستانانە دەبێ بڕۆنە لای ئەو کەسانەی کە وەک مانگای شیردەرن”.

.
جەختیشیکردەوە، ئەوروپییەکان هەر لەو پێناوەدا سوور بوون لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان بکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن گوشاری زۆرینە لە سەر ئێران سیاسەتێکی سەرکەوتووە و دەبێت هەر ئەو سیاسەتە بگیرێتە بەر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل