fbpx
Shadow Shadow

"ئاڕاستەیەکى پێچەوانە دەستیپێکردووە"

خامنەیی “شۆڕشێکى نوێی” لەعێراق دژى ئەمریکا ڕاگەیاند

11:10 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

چەند بەرپرسێکى باڵاى ئێران لەناویاندا ڕابەرى باڵا، پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکەى دوێنیى شارى بەغدا دەربڕى، خامنەیى بەرەو ڕووى ئەمریکا دەڵێت، گەنجانى عێراق بێزارن لێتان و بۆ ناچنە دەرەوە و لەوە تێناگەن.

.

دوێنێ هەینى، هەزاران هاوڵاتى عێراقى بەدەم داواکەى موقتەدا سەدرەوە چوون و خۆپیشاندانێکى بەرفراوانیان لەشارى بەغدا بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق ئەنجامدا.

.

لەتویتێکیدا کە لەهەژمارەکەى تویتەرى بڵاوى کردووەتەوە، عەلى خامنەیى ڕابەرى باڵاى ئێران بە ئەمریکا  دەڵیت “گەلانى ناوچەکە ڕقى لێتانە و لێتان بێزارن”.

.

خامنەیى لەسەر بوونى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراقدا نوسیویەتى “گەنجانى عێراق لیتان بێزارن بۆچى هەستبەوە ناکەن”.

.

ڕابەرى باڵاى ئێران لەسەرووى بڵاو کردنەوەى وێنەیەکى خۆپیشاندانەکانى دوێنێى بەغداوە هاشتاگێکى بەناونیشانى “شۆڕشى بیستەمى دووەمى 2020”.

.

هاوکات عەلى شەمەخانی ئەمیندارى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران بەمیدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، لەدواى کوژرانى قاسم سولەیمانییەوە ئاڕاستەیەکى پێچەوانە بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراقدا دەستیپێکردووە.

.

لاى خۆشیەوە و لەوتارى نوێژى هەینیدا، محەمەد حەسەن توراب ، ئەندامى ئەنجومەنى شارەزایانى ئەنجومەنى شوراى ڕابەرى ڕایگەیاند، یەکگرتنى گەلانى ناوچەکە بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکاندا بایەخى خۆى هەیە.

.

لەسەر خۆپیشاندانەکانى دوێنێى شارى بەغداش، ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، سەرکەوت بەئارامگرى کۆمەڵییەوە گەرەنتى کراوە کە پێویستە گەلانى ناوچەکە پێوەى پابەند بن و کوژرانى قاسم سولەیمانیش دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایهاتنى ئەمریکا لەناوچەکەدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل