fbpx
Shadow Shadow

خامنەئی: خۆپیشاندەرانى عێراق و لوبنان داواکارییەکانیان ڕەوان

15:55 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕابەرى باڵاى ئێران لە وتەیەکیدا ڕو لە خۆپیشاندەرانى عێراق و لوبنان دەکات و دەڵێت، “داواکارییەکانتان ڕەوایە بەڵام دەبێت جوڵانەوەکان لەچوارچێوە و پەیکەرى یاساییدا بن”.

,

عەلى خامنەئی، ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەمڕۆ لە وتەیەکیدا کە لە تەلەفزیۆنى ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، ڕوى وتەکانى کردە خۆپیشاندەرانى عێراق و لوبنان و وتى: “خەڵکانى عێراق و لوبنان داواکارییەکانیان ڕەوان، ئەو داوایانەش جێبەجێناکرێن تەنها لە چوارچێوەیەکى یاساییدا نەبێت”.

,

خامنەئی هۆشداریشیدا لەوەى، چوارچێوە یاساییەکان هەرەس بێنن، ئەوا ئەوکات ناتواندرێت هیچ کارێک بکرێت.

,

وتەکانى ڕابەرى باڵاى ئێران لەکاتێکدایە، بەردەوام باس لەبوونى ئێران دەکرێت لەو دوو وڵاتە و ڕۆڵى لە سیاسەت و حکومڕانى، لە بەشێک لە دروشمەکانى خۆپیشاندەرانى ئەو دوو وڵاتەش باس لە “بڕینى دەستى ئێران لە گەردنى وڵاتەکەیان دەکرێت”.

,

خامنەئی داوا لە کاربەدەستانى عێراق و لوبنان دەکات، نەهێڵن ئاسایشى وڵاتەکانیان تێک بچێت، دەشڵێت: “گەروەترین زەبر لەلایەن دووژمنەوە تێکدانى بارى ئاسایشى ئەو وڵاتانەیە”.

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل