Shadow Shadow

خامنه‌یى گۆڕانكارى له‌گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامدا

17:44 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، گۆڕانكارى له‌پۆستى جێگرى سەرۆکی هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌سیجى وڵاته‌كه‌ى کرد.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەمموزی 2019، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران،عه‌مید محەمەد ڕه‌زا ئاشتیانى له‌ جێگه‌ى لیوا عه‌تائوڵڵا ساڵحى، ده‌كرێته‌ جێگرى سوپا سالار ئێران.

.

هەروەها عه‌مید غوڵام ڕه‌زا سلێمانى له‌جێگه‌ى عه‌مید غوڵام حوسێن بەروەری ده‌كرێته‌ سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌سیج.

.

دامه‌زراوه‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازییه‌ و له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرساندنى شۆڕشى ئیسلامیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.

.

دامەزراوەکە، ڕاسته‌وخۆ كاروباره‌كانى به‌ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشه‌وه‌ به‌ستراوه‌، ئه‌ویش ده‌توانێت سوپاسالار كه‌ ده‌كاته‌ به‌رپرسى هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان گۆڕانکاری تێدا بکات.

.

هه‌رچى ڕێكخراوى به‌سیجیشه‌, دامه‌زراوه‌یه‌كى نیچمه‌ سه‌ربازییه‌ و سه‌ر به‌سوپاى پاسدرانه‌ و چاودێرى بارودۆخى نێو خۆى هاوڵاتیانى ئێران ده‌كات.

.

ئەم ڕێکخراوە، ساڵى 1979 به‌فه‌رمانى ئایەتوڵلا خومه‌ینى ڕابەری پێشووی ئێران دامه‌زراوه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ڕابه‌ڕى باڵاوه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

.

گۆڕانكارییه‌كانى خامنه‌یى له‌پۆسته‌ سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌كاتێكدایه، ئێران و ئەمریکا پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزە و ئەگەر هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان هەردوولا هەیە.

 

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل