Shadow Shadow

گۆرانی هەورامی بەشێوەی "پۆپ" دەڵێت

حەمید شەریفی ئەلبومێکی نوێى بڵاوکردەوە

15:16 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-شەهرام عەزیز

 

هونەرمەند حەمید شەریفی بەمنزیکانە نوێترین ئەلبومی خۆی بڵاودەکاتەوە کە لە چەند گۆرانییەکی ئەلبومەکەیدا گۆرانی هەورامی بەشێوەی “پۆپ” وتووە و بە وتەی خۆی یەکەمجارە کاری لەو شێوەیە بکرێت.

.

هونەرمەند حەمید شەریفی، لەبارەی ئەلبومە نوێیەکەیەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”ئەلبومە نوێیەکەم ناوی (مینیماڵ)ە  واتە، کورت و سادە، ئەلبومەکە لە نۆ تراک پیکهاتووە، کە سێ تراکیان هەورامییە و سەرجەمیان بەرهەمی خۆمن”.

.

شەریفی ئاماژەى بەوە کرد،  تایبەتمەندییەکی ئەلبومەکەی ئەوەیە، کە بۆ یەکەمجار بەشێوەی “پۆپ” گۆرانی هەورامی وتووە و پێشتر هیچ بەرهەمێکی لەو شێوەیە نەبووە.

.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەشكرد:” ئەم ئەلبومەم جیاوازە لەوەی ڕابردوو، چونکە زیاتر موزیکمی تێدا بەکارهاتووە بەراورد بە کاری ڕابردووم و لە ڕووی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگیشەوە، هەر جیاوازە و تایبەتمەندی خۆی هەیە”.

.

حەمید شەریفی ئاشکراى کرد، کلیپێکیشی ئامادەکردووە کە خۆی سیناریۆکەی نوسیوە و دەرهێنانیشی بۆ کردووە و کارەکە تەواو بووە.

.

حەمید شەریفی لە دایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەساڵی 1998 یەکەم ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە کە سەرجەم ئاوازەکانی لە ئامادەکردنی خۆی بوون، شەریفی جگە لە گۆرانی وتن ئەزموونی نووسینی شیعریشی هەیە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل