fbpx
Shadow Shadow

حەمکۆ لە زیندان خۆی کوشتووە؟

20:13 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵى خۆکوشتنى هونەرمەندی کۆمێدی حەمکۆ لەنێو زیندان، بڵاوکرایەوە و پۆلیسی هەولێر هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت “تەنها پڕوپاگەندەیە”.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019) لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە گوایە: “هونەرمەند، حەمکۆ لەنێو زیندان خۆی کوشت”.

.

لەو بارەیەوە هۆگر عەزیز،  وتەبێژی پۆلیسی  هەولێر هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “هیچ شتێکی لەوشێوە نەبووە و ئەوانە پڕوپاگەندەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن و ڕاست نین و تەندروستی حەمکۆ باشە”.

.

دوو هەفتە لەمەوبەر هونەرمەندى کۆمیدى حەمکۆ بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک دەستگیرکرا و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “حەمکۆ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دەستدرێژیکردووەتە سەر کچێک”.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل