fbpx
Shadow Shadow

“حەمکۆ بە کەفالەت ئازاد کراوە”.. ئەو کچەش دەستدرێژی کردووەتەسەری نامەیەک بڵاودەکاتەوە

16:36 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پارێزەری ئەو کچەى کە پۆلیسی هەولێر دەڵێت هونەرمەدی کۆمیدی حەمکۆ دەستدرێژی کردووەتەسەری ڕایگەیاند، دادگای بڕیاری داوە بە ئازادکردنی حەمکۆ بە کەفالەت.

.

یاسین وه‌لی حه‌داد، پارێزەری (س م ح) بە ناس کوردی وت، “ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەم دادگای هەولێر بڕیاری داوە بە ئازادکردنی حەمکۆ بە بڕی پێنج ملیۆن دینار بەڵام هێشتا لەناو زینداندایە.”

.

یاسین وەلی حەداد وتیشی، “سەرباری بڕیارەکە بەڵام هێشتا حەمکۆ لە زیندان نەهاتووەتەدەرەوە چونکە ڕێکارەکان بۆ هاتنەدەرەوەى تەواو نەبووە و دادوەر دەیەوێت گەشتکردنی لێ قەدەغە بکرێت دواتر بچێتە دەرەوە.”

.

هاوکات ئەو کچە لە نامەیەکی کراوەدا دەڵێت، “حه‌مكۆ كه‌سێكی مه‌ترسیداره‌ به‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵاتی و ناوی كوردستان و هه‌موو داموده‌زگاكان، بۆیه‌ تكاتان لێده‌كه‌م رێگری بكه‌ن له‌ ده‌ستێوه‌ردان و سووكردنی مادده‌كه‌ی، پێویسته‌ به‌ تووندترین شێوه‌ سزای خۆی وه‌ربگرێت.”

.

زیاتر بزانە: ئەو کچەى حەمکۆ دەستدرێژی کردووەتە سەری ئامادە نییە شوی پێ بکات

زیاتر بزانە: ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو کچە بڵاودەکاتەوە کە حەمکۆ “دەستدرێژیی کردووەتە سەر” (تایبەت)

.

ئەو کچەى کە لە نامەکەدا خۆی بە (س م ح) ناساندووە دەڵێت، “من كچه‌ كوردێكی زوڵملێكراوی كوردستانم، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نابه‌رپرس و بێویژدانه‌وه‌ ده‌ستدریژی سێكسم كراوه‌ته‌سه‌ر، ماوه‌ی هەشت مانگ له‌لایه‌ن تاوانباره‌وه‌ بێده‌نگ كرام به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ كوشتن و ئابڕووبردن و ترساندنم و چه‌وه‌ساندنه‌وه‌م، له‌ كۆتاییدا به‌ هه‌وڵی كه‌سانێكی دلسۆز ده‌نگم هه‌ڵبڕی.”

.

دەشڵێت، “دادگام به‌ تاكه‌ شوێنی سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانم زانی، سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر تاوانبار تۆماركردووه‌ و كۆڵم نه‌داوه‌، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی دیار و نزیك له‌ تاوانبار.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “من قوربانی یه‌كه‌می ده‌ستی  تاوانبار(محمد جۆرج ناسراو به‌ حه‌مكۆ) نیم، ده‌ستدرێژی سێكسی و تووندوتیژی به‌رامبه‌ر چه‌ندین ژن و كچی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ پشت به‌ستن به‌ كه‌سانی به‌رپرس و باڵای كوردستان بێده‌نگی كردوون و به‌شێكیشی به‌ پاره‌ بێده‌نگكردوون.”

.

ڕاشیگەیاندووە، “وەك چۆن هه‌میشه‌ له‌ وتار و لێدوانه‌كانتان جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایشی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌، منیش مافی خۆمه‌ دوور له‌ مه‌ترسی و به‌ ئارامی له‌ كوردستان بژیم، داواكارم حه‌مكۆ و نموونه‌كانی به‌ تووندترین شێوه‌ سزابدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه‌ كچانی و ژنانی كرودستان نه‌بنه‌ قوربانی حه‌زوو و چیژی كه‌سانی نابه‌رپرس.”

.

ئەو کچە ڕاگەیەنراوەکەى ئاڕاستەى سەرۆکی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و چەندین لایەنی پەیوەندیدار ناردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل