fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

حەماس و فەتح “ڕێککەوتنی سەدەیان” ڕەتکردەوە: بەبێ قودس هیچ شتێک قبوڵ ناکەین

23:05 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین و بزوتنەوەى حەماس “ڕێککەوتنی سەدەی” ئەمریکایان بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتکردەوە و دەڵێم، قودس پایتەختی فەڵەستینە و دەوڵەتیان بێ قودس ناوێت و شکست بە ڕێککەوتنەکە دەهێنن.

.

مەحمود عەباس، سەرۆکى دەسەڵاتی فەڵەستینی لە ڕامەڵا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەربارەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەی ئەمریکا ئەنجام دا و ڕایگەیاند، “ئێمە ڕێککەوتنەکە قبوڵ ناکەین و قودس بۆ فرۆشتن نییە، قودسی پیرۆز پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستینە و ئێمە خوێنی ئەو شەهیدانەمان لەبیر ناکەین کە لە پێناو ئەو شارەدا ڕشتویانە”.

.

سەرۆکی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە هەزار جار دەڵێین نا نا نا بۆ ئەم ڕێککەوتنە و ئەم ڕیککەوتنە شتێکی نوێ نەبوو، بەڵکو دوو ساڵ لەمەبەر ترەمپ قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند و ئێمەش ئەوە قبوڵ ناکەین، بۆیە لەم کاتەدا داوا دەکەین کە گەلەکەمان یەکگرتوویی خۆی بپارێزێت و پارێزگاری لە وڵاتەکەی بکات”.

.

عەباس وتیشی: “ئێمە بە یەکگرتوویی خۆمان کۆتایی بەم رێککەوتنە دەهێنین و ناهێڵێن سەربگرێت و ئەم لۆبیە ئەمریکییەی ئیسرائیل شکست پێدەهێنین و ئێمە دەوڵەتی فەڵەستینمان بەبێ قودس ناوێت و لەکۆتاییدا گەلی فەلەستینیش سەرکەوتوو دەبێت”.

.

سەرۆکی فەڵەستین باسی لەوەشکرد: “ئەم ڕێککەوتنە تەنها ئەمریکا و ئیسرایل قبوڵیانە و ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەی جیهان دەبین، دەبێت کەس ڕێگە بەو داگیرکاریە ئاشکرایە نەدات”.

.

هاوکات جێگری سەرۆکى بزوتنەوەى حەماس کە لە کەرتی غەزە دەسەڵاتدارە ڕایگەیاند، “پلانی ترەمپ ڕەتدەکەینەوە و هیچ جێگرەوەیەک بۆ قودس قبوڵ ناکەین.”

.

هاوکات مەحمود عەباس دەڵێت لەگەل ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى حەماس ڕێککەوتووە لە غەزە یەکتر ببینن و تاوتوێی دۆخەکە بکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل