fbpx
Shadow Shadow

کوژراو و بریندار هەیە

حەلەب؛ تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیا ڕویدا

20:42 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەنزیک نەخۆشخانەیەکی حەلەب هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیایە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری ڕاعیی سەر بە پارێزگای حەلەب، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا هەشت هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکەی تیادا ئەنجامدراوە، هێزە سەربازییەکانی تورکیای لێیە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، 13ی ئەیلولی 2019 لە تەقینەوەیەکدا لە شاری عەفرین کەسێک گیانی لەدەستدا و 25 کەسی دیکەش برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل