fbpx
Shadow Shadow

حەلبوسی و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی “پێکهێنانی کابینەى داهاتوى حکومەتیان” کرد

15:36 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێرە و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجام دا و دەڵێن تاوتوێی “پێکهێنانی کابینەى داهاتوى حکومەتیان” کردووە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019، دواین ڕۆژی ئەو وادە دەستورییەیە کە بۆ سەرۆککۆمار دانراوە تاوەکو  کەسێک ڕابسپێرێت بۆ سەرۆکوەزیران، تاوەکو ئێستا و بە فەرمی هیچ بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە ڕانەسپێردراوە.

.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و  لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پرسی “دانانی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراقیان” تاوتوێکرد.

.

ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “لە کۆبونەوەکەدا فوئاد حوسێن، وەزیرى دارایى عێراق ئامادەى بووە و  هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتوى حکومەتى عێراق و ئەو پرۆژەیاسایانەیان تاوتوێکردووە کە ئێستا لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن”.

.

ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەشکردوە: “هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە دەستنیشانکردنى سەرۆکوەزیرانى داهاتووى عێراق بەشێوەیەک بێت لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى رێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل