fbpx
Shadow Shadow

حەلبوسی بەپێشنیازێکەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغداد و هەولێر سەردانی هەرێم دەکات

09:35 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە پێشنیازێکەوە سەردانی هەولێر دەکات، مەبەستیش لەو پێشنیازە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغداد و هەولێرە، بەتایبەت کێشە ئابورییەکان.

,

بڕیارە ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه،‌ 19ی ئەیلولی 2019، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بکات و یەکەم کۆبوونەوەشى لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەبێت، دواتریش لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.

,

هاوکات بڕیارە هەر ئەمڕۆ حەلبوسی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئەنجومەنی وەزیران كۆببێته‌وه.

,

میدیا عێراقییەکان باسیان لەوە کردووە: “حەلبوسی پێشنیازێکی نوێی پێیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکانی نێوان هەریم و عێراق”، بەڵام تا ئێستا پێشنیازەکەی ئاشکرا نەبوە.

,

ئەم سه‌ردانەی حه‌لبوسی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌، کە ڕۆژی سێشەممە به‌رهه‌م ساڵح،‌ سه‌رۆككۆماری عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه ‌و چه‌ندین پرسی گرنگ و جێی بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایان تاووتوێ كرد.

,

ئەمە سەردانانەش لەکاتێکدایە کە هەرێم و عێراق لەسەر بەشە بودجەی ساڵی داهاتو تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیان نەکردووە، دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانى عێراقیش باسیلەوەکرد، پێویستە بەگوێرەى دەستور و یاسا ڕێککەوتنى تەواوەتى لەگەڵ هەرێمدا بکرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل