fbpx
Shadow Shadow

حەلبوسى: هەندێک کەس دزەیان کردووەتە ناو خۆپیشاندەرەکان بۆ ئەوەى بەلاڕێیدا ببەن

20:46 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسى لە وتەیەکیدا بۆ خۆپیشاندەران دەڵێت، هەمووان لە هەوڵان بۆ ئەوەى نەهێڵن چیتر خوێن بڕێژرێت، وتیشی، هەندێک کەس دزەیان کردووەتە ناو خۆپیشاندەرەکان بۆ ئەوەى بەلاڕێیدا ببەن لەکاتێکدا ئەو گەنجانە هاتونەتە سەر شەقامەکان و داواى مافى ڕەواى خۆیان کردووە.

,

محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە وتەیەکدا بۆ هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران و دەسەڵاتدارانى عێراق، وتى: “دەبێت چاکسازى ڕیشەیی بکرێت و شۆرشێک لە بەرژەوەندى خەڵکدا بەرپا بکرێت لە کەرتەکانى کارگێڕى ئابورى و خزمەتگوزارى، چونکە یەک ملیۆن و 250 هەزار خێزانی عێراقی بژێوى ژیانیان نییە”.

,

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراقیش کرد، بەپەلە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکانى تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بکات، وتیشی: “دەبێت گرنگى بدرێت بە کەرتى خانوبەرە و دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان بەبێ بەرامبەر، ئێستاش کار دەکەین بۆ دروستکردنى 100 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون لە هەموو عێراق”.

,

“دروستکردنى ئەنجومەنى ڕاژە و هەڵبژاردنى ئەندامانى، بۆ ئەوەى گەنجان و بێ کاران و دەرچوانى دانەمەزراو دابمەزرێندرێن، هەروەها پتەوکردنى دامەزراوەى سەربازى عێراق لەڕێگەى کردنەوەى دەرگا بۆ خۆبەخشان بۆ گەنجانى تەمەن 18 بۆ 25 ساڵ، بەمەبەستى بنبڕکردنى بێ کارى”، حەلبوسى واى وت.

,

لەبارەى دۆسییەکانى گەندەڵى، حەلبوسی وتى: “وەستاندنى زۆربەى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى عێراقى بەهۆى گەندەڵکارانەوەیە، ئەو هەزار فەرمانبەرەى بەهۆى گەندەڵییەوە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دەرکران هۆکارى وەستاندنى زۆر پرۆژە بوون”.

,

حەلبوسى داواى لە خۆپیشاندەرانیش کرد، موڵک و ماڵى گشتى بپارێزن چونکە ئەوە موڵکى ئەوانیشە، هەرکات باڵەخانەیەک بسوتێت لەسەر پارەى گشتى نۆژەن دەکرێتەوە.

,

لە ئەگەرى جێبەجێنەکردنى چاکسازییەکان و داواکارییەکانى هاوڵاتییان، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەڵێنیدا، حکومەت داواکارییەکان جێبەجێ نەکات ئەوا چاکەتەکەى دادەنێت و دەچێتە نێو خۆپیشاندەرانەوە.

,

یەکێکى دیکە لەپێشنیارەکانى کە لە وتەکەیدا خستیەڕو، دەستەڵاتى ئەنجومەنى پارێزگاکان ڕاگیرێت و بدرێت بە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لەبەرە ئەوەى ئەو ئەنجومەنانە هۆکارى جێبەجێنەکردنى پرۆژەکانى خزمەتگوزارین لە پارێزگاکان، چونکە بە بڕواى حەلبوسى، ئەو ئەنجومەنانە سەرقاڵى ململانییەى حیزبین نەک خزمەتکردنى خەڵک.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل