fbpx
Shadow Shadow

“حەشد هێزی جوڵاند”.. تۆڕی قەیرانەکان لە عێراق ڕاگەیەنرا و فەرماندە سەربازییەکانیش ئەندامن

10:09 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەدوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی عێراق و سوتاندنی کونسوڵخانەى ئێران لە نەجەفە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان پێکهێنانی تۆڕی قەیرانەکانى ڕاگەیاند و چەند سەرچاوەیەکیش جوڵاندنی هێزەکانی حەشد پشتڕاستدەکەنەوە.

.

بەپێی چەند وێنەیەک کە دەستی ناس کورد کەوتووە، چەند لیوایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانى باشوری عێراق جوڵێنراون و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى “ئاڵۆزییەکان”.

.

لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە “فیرقەی عەباس”ـی سەر بە حەشدی شەعبی تانک و چەکی قورس دەجوڵێنن.

"حەشد هێزی جوڵاند".. تۆڕی قەیرانەکان لە عێراق ڕاگەیەنرا و فەرماندە سەربازییەکانیش ئەندامن"حەشد هێزی جوڵاند".. تۆڕی قەیرانەکان لە عێراق ڕاگەیەنرا و فەرماندە سەربازییەکانیش ئەندامن

"حەشد هێزی جوڵاند".. تۆڕی قەیرانەکان لە عێراق ڕاگەیەنرا و فەرماندە سەربازییەکانیش ئەندامن "حەشد هێزی جوڵاند".. تۆڕی قەیرانەکان لە عێراق ڕاگەیەنرا و فەرماندە سەربازییەکانیش ئەندامن

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی سەر بە سوپای عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2019، ڕایگەیاند، “بە مەبەستی زامنکردنی ئاسایش و سەپاندنی یاسا لە پارێزگاکان و پاراستنی دامەزراوە و بەرژەوەندییە گشتیی و تایبەتەکان و پاراستنی هاوڵاتیان، تۆڕی قەیرانەکان ڕاگەیەنرا.”

.

دەشڵێت، “تۆڕەکە بە فەرمانی سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە سەرۆکایەتى پارێزگارەکان پێکهێنراوە و هەندێک لە فەرماندە سەربازییەکانیش ڕاسپێردراون بۆ ئەوەى ببنە ئەندامی تۆڕەکە تاوەکو کۆنتڕۆڵی هەموو دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لە پارێزگاکان بکەن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل