fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژی عەبدولمەهدى: حەشدی شەعبی بەشدارنەبووە لە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکان

22:41 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی هیچ ڕۆڵێکیان لە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق نەبووە و لەو کاتەدا سەرقاڵى ڕاوەدونانى داعش بوون.

.

ئەمڕۆ هەینی 1ی تشرینی دووەمی، 2019، عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی عادل عەبدولمەهدى فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند “بەهۆی زانیارییم لە سەر دۆخەکە و ئەوەی ڕوویداوە، دڵنیام  هێزەکانی حەشدی شەعبی هیچ ڕۆڵێکیان نەبوو لە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەم لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق”.

.

وتیشی “لەگەڵ ئەبو مەهدی موهندیس، جێگری سەرۆکی دەستی حەشدی شەعبی قسەمکردووە، ئەویش جەختی لەوەکردووەتەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هەموو شێوەیەک دووربوون لە پرۆسەی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، بەوپێیەی حەشد سەرقاڵی ڕاوەدونانی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش بووە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق”.

.

ماوەی مانگێکە ئاڵۆزی و خۆپیشاندان، بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە، تێیدا خۆپیشاندەران داوای دەستەلەکارکیشانەوەی حکومەت و چاکسازیی دەکەن.

.

بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا  نزیکەی سێ سەد کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، حکومەتی عێراقییان بە بەکارهێنانی زەبرو زەنگ و سیاسەتی داپڵۆسین تۆمەتبارکردووە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل