Shadow Shadow

حەشدی شەعبی دروستکردنی هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند.. “هەنگاوێک زیاتر بۆ ڕکابەری سوپا”

13:25 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دەستەى حەشدی شەعبی پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتى هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند، بڕیارەکە بەپێی فەرمانی وەزارى ژمارە (79)ی ئەنجومەنی وەزیران بووە.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ناس کورد دەستیکەوتووە و واژۆی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری دەستەکەی لەسەر دەڵێت، “بەڕێز (سەڵاح مەهدی حەنتوش) ڕاسپێراوە بۆ بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە وەکالەت.”

لەئێستادا هێزەکانى حەشدی شەعبی هەموو جۆرە چەکێکی قورسیان لە تانک و موشەک هەیە، بەپێی ڕای چاودێرانیش، دروستکردنی هێزی ئاسمانیش دەبێتە هەنگاوێکی تر بۆ زیاتر ڕکابەری سوپای فەرمی عێراق.

حەشدی شەعبی دروستکردنی هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند.. "هەنگاوێک زیاتر بۆ ڕکابەری سوپا"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل