fbpx
Shadow Shadow

حەسەن ڕۆحانی هەڕەشەی کشانەوەی تەواوەتی لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دەکات

09:24 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند “تا رۆژى پێنجشەممەی داهاتو وڵاتانی 5+1 وەڵامی وادەی لابردنی سزاکانی سەر ئێران نەدەنەوە، قۆناغی سێهەمی کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ دەکەین”.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 3ى ئەیلوولى 2019) حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی پێشکەشکردنى وتارێکدا لە تاران، هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپی کرد دەربارەی وەڵام نەدانەوەی خواست و داواکانی ئێران بۆ لانەبردنی ئابڵۆقەکان لەسەر وڵاتەکەی.

.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەى بەوە کرد “دەمەوێت لێرەوە بە وڵاتانی 5+1 بڵیم ئەگەر بێتو هەتاوەکو ڕۆژی (پێنجشەممە)ی داهاتوو ئەمریکا سزا و ئابڵوقە سیاسی و بازرگانییەکان لەسەرمان هەڵنەگرێت، ئەوا قۆناغی سێهەمی کشانەوە لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی دەست پێدەکەین”.

.

حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بەوەدا، ئەوان دەرگا دیپلۆماسیەکانیان بەڕووی هیچ وڵاتێکدا دانەخستوە و هەمیشە ئامادەن بۆ گفتوگۆ بەمەرجێک ئەو وڵاتانە کە ویستی گفتوگۆیان هەیە لەگەڵیان نیەتی باشیان هەبێت و دوژمنایەتی خۆیان و گەلەکەیان نەکەن وەکو ئەوەی ئێستا هەیە و سزای ئابوری گەلی ئێران دەدرێت.

.

ڕۆحانی جەختى کردەوە “ئەو دۆخەی ئێستا وڵات و خەڵکەکەمانی تێدایە دۆخی بەرگرییە دژی ئابڵۆقە و هێرشەکان و بارودۆخێکی زۆر دژوار و سەختە و دەستی ئەو وڵاتانەی تێدایە کە دژی ئاین و نەتەوە و هێزمانن، بەڵام ئیتر ئێمە ئەو دژایەتیانەی ئەوان و ئابڵوقەکانیان دروست ناکەین”..

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل