fbpx
Shadow Shadow

حەسەن نەسڕوڵا: گرەو لەسەر ئەمریکا ناکرێت بینیمان لە شەو و ڕۆژێکدا پشتى لە کورد کرد

10:15 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمیندارى گشتى حیزبوڵا دەڵێت، ئەوەى پشت بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا ببەستێت تێدەکەوێت و ئەمریکا جێی متمانە نییە.

,

حەسەن نەسڕوڵا، ئەمیندارى گشتى حیزبوڵا لەکاتى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى ڕاوێژکارى لە کۆمەڵگاى هوشەدا، ڕایگەیاند: “ئەمریکییەکان لە شەووڕۆژێکدا پشتیان لە کورد کرد و بەجێیان هێشتن، ئەوەش چارەنوسى هەر لایەکە کە گرەو لەسەر ئەمریکا دەکات”.

,

بەگوێرەى پێگەى هەواڵى عەهد، نەسروڵا ئەوەشى وتوە: “هەموو ئەزمونەکان ئەوەیان دەرخستوە کە ئەمریکا ناتوانێت هاوپەیمانەکانى بپارێزێت و ڕێز لە ڕێککەوتنەکانى ناگرێت”.

,

سەرکردەکەى حیزبوڵا ئاماژەى بەوەشکردووە: “تەماشابکەن ئەمریکا چی بەسەر کورددا هێناوە، ئەمەش نامەیەکە بۆ هەموو گەلانى ناوچەکە بۆ ئەوانەى گرەو لەسەر ئەمریکا دەکەن، هەروەها داوا دەکەین پاش ئەم هەموو تاقیکردنەوانە کە پێیدا تێپەڕیون، بیر لە هاوپەیمانى نوێ و متمانە پێکراو بکەنەوە”.

,

ئەو وتانەى حەسەن نەسڕوڵا لەکاتێکدایە، پاش ئەوەى لە چوارشەممە 9ى تشرینى یەکەمى 2019وە تورکیا ئۆپراسیۆنى سەربازى بۆ داگیرکردنى ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە، وێڕاى ئەوەى ئەمریکا هێزەکانى لە ڕۆژئاوا کشانەوە تا ئێستا هیچ هاوکارییەکى هەسەدەى نەکردووە لەم پێشهاتە نوێیەدا لەکاتێکدا پێشتر بە هاوپەیمانى خۆى دەزانى.

,

شەوى ڕابردوو ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “لەبارەى شەڕى تورکیا و کوردى ڕۆژئاوا، سێ بژاردەمان لەبەردەستدایە، یان هەزاران سەرباز بنێرم و لەڕوی سەربازییەوە سەربکەوم، یان لە ڕوی ئابورییەوە سزای قورس بەسەر تورکیادا بسەپێنم، یاخود نێوەنگیری بۆ ڕێککەوتنێک لەنێوان کورد و تورک بکەم”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل