fbpx
Shadow Shadow

حەسەن نەسڕوڵا داوا لە لایەنگرانى دەکات گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى لوبنان چۆڵبکەن

18:55 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنانى، داوا لە لایەنگرانى دەکات گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى وڵاتکە چۆڵ بکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە خۆپیشاندان.

,

حەسەن نەسڕوڵا، ئەمیندارى گشتیی حزبوڵاى لوبنانى لە تەلەفزیۆنى لوبنانەوە داواى لە لایەنگرانى حیزبەکەى کردووە، خۆیان بەدووربگرن لە خۆپیشاندانەکان و گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى وڵاتەکە چۆڵبکەن.

,

نەسڕوڵا ئاماژەى بەوەشکردووە: “لەڕوى هەرێمیی و جیهانیشەوە ئەو خۆپیشاندانانە بە ئامانج گیراون بۆ ئەوەى شەڕى ناوخۆ لە وڵاتەکە دروست ببێت”.

,

ئاشکراشیکردووە، پێدەچێت تێکچوونى بارودۆخى ئەمنى و ئاڵۆزییەکان سەر بکێشن بۆ شەڕى ناوخۆ و بارودۆخى وڵاتەکە تێکبچێت.

,

زیاتر لە هەفتەیەکە هاوڵاتییانى لوبنان، دژ بە کاربەدەستانى وڵاتەکەیان لەسەر شەقامن و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داواى باشترکردنى بارودۆخى ژیانیان دەکەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل