fbpx
Shadow Shadow

حەسەن رۆحانى: ساڵێکى تر دەتوانین بە ئاسانى کڕین و فڕۆشتن بە چەکەوە بکەین

17:22 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرۆککۆمارى ئێران رایگەیاند “ئەگه‌ر بێتو بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى تر ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ڕۆژئاوا بپارێزن ئه‌وا سزاى كڕین و فڕۆشتنى چه‌كیان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و دەتوانن بەئاسانى چەک بکڕن و بفڕۆشن”.

.

حەسەن رۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران لە میانەى سەردانیکردنى شارى رەفسنجان و پێشکەشکردنى وتارێک ئاماژەى بەوە کرد “چه‌ندین ساڵه كڕینى چه‌ك بەگوێرەى بڕیارێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ئێران قه‌ده‌غەكراوه‌ و ناشتوانن چه‌كه‌كانى خۆیان بفڕۆشن و ئه‌گه‌ر بێتو له‌ ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیەکه‌دا بمێننه‌وه‌ ئه‌وا بۆ ساڵى ئاینده‌ ئه‌و بڕیاره‌یان له‌سه‌ر نامێنێت و ده‌توانن به‌ئاسانى چه‌ك بكڕن و بفڕۆشن”.

.

به‌گوێره‌ى بڕیارێکى پێشووى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێنج ساڵ له‌دواى ده‌ستپێكردنى ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژئاوا سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.

.

پێشتریش مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر ئێران له‌باره‌ى چەكه‌وه‌ هۆشداریدا و ڕایگه‌یاند “هێشتا كاتى هه‌ڵگرتنى سزاكان له‌دژى ئێران ماوه‌ تا ئه‌وكاته‌ى قاسم سوله‌یمانى كۆتایى به‌گه‌شته‌كانى ده‌هێنێت، داواشى له‌هاوپه‌یمانه‌كانى وڵاته‌كەى كرد فشاره‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆ سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست لەکۆمه‌ڵێك كارى نایاسایى خۆى هه‌ڵبگرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل