fbpx
Shadow Shadow

حەسەن رۆحانى بە ڤیزاى ئەمریکا بەشدارى لە کۆبوونەوەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

23:20 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

نوێنه‌رى ئێران له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 19ى ئه‌یلولى 2019)، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڤیزاى داوه‌ته‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى 74ى كۆمكارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆركى پایته‌ختى ئه‌مریكا.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ ئاژانسى بى بى سى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند “كێشه‌ى پێدانى ڤیزا به‌وه‌فدى ئێرانى چاره‌سه‌ر كراوه”‌.

.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه‌یه‌ و هه‌موو وڵاتانى ئه‌ندام به‌شدارى تیدا ده‌كه‌ن و له‌نیویۆركى پایته‌ختى ئه‌مریكا ساز ده‌كرێت، به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ش بڕیاره‌ ڕۆژى (چوارشه‌ممه‌ى) داهاتوو، حه‌سه‌ن ڕۆحانى وتارى ئێران له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بخوێنێته‌وه‌.

.

بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى پێدانى ڤیزا به‌وه‌فدى ئێرانى له‌كاتێكدایە، چه‌ند ڕۆژێكه‌ پێدانى ڤیزا به‌به‌رپرسانى ئێرانى دواكه‌وتووه‌ و میدیایه‌كى ئێرانیش نزیك له ‌حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، پێده‌چێ به‌شداریكردنى ڕۆحانى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌هۆى دواكه‌وتنى پێدانى ڤیزاوه‌ هەڵبوەشێتەوە.

.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش پێشتریش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ى به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ پێدانى ڤیزا به‌بیانووى بوونى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى كێشه‌ى پێدانى ڤیزا به‌وه‌فدى ئێرانى تۆمه‌تبار كردبوو.

.

به‌گوێره‌ى ڕێكه‌وتنه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌مریكا پێویست كراوه‌ هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت به‌شدارى بكات پێویسته‌ كاروبارى ڤیزاى بۆ جێبەجێ بکات.

.

له‌سه‌ر گرفتى پێدانى ڤیزاش ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكادا وتوێژى كردووه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل