ناس كورد-
حەسام ڕەسام، هونەرمەندی عێراقی بەناوبانگ گۆڕانییەکی “کاریگەر”ی بۆ خۆپیشاندانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق بڵاوکردەوە کە تێیدا 106 خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەى شەش هەزاریش برینداربوون.
.
ناوی گۆرانییەکە بریتییە لە “عێراق هی ئێمەیە”، سەرباری بچڕانی ئینتەرنێت لە زۆربەى پارێزگاکانى ناوەڕاست و خواروی عێراق، بەڵام گۆرانییەکە لە یوتوب نزیکەى 50 هەزار بینەری هەبووە تائێستا.