fbpx
Shadow Shadow

"گۆڕانکارى لەکابینەکەیدا دەکات"

حەدیسى وادەى چوونى عادل عەبدولمەهدى بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرد

13:22 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەچێتە پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی  گۆڕانگارییە وەزارییەکان لە کابینەکەیدا.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 19ى تشرینی دووەمی 2019) سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەى بەوە کرد ” سەرۆکوەزیران لە پەرلەمان لیستێک بەناوی ئەو وەزیرانە پێشکەشدەکات کە بە نیازن چەند وەزارەتێکی خزمەتگوزاری لە حکومەتدا وەربگرن”.

.

وتیشی:”عادل عەبدولمەهدی بەنیازە گۆڕانکاری لە کابینەکەیدا بکات و کۆمەڵێک وەزیر لە پۆستەکانیان دوور بخاتەوە، ژمارەیەک وەزیری دیکە لە جێگاکانیان دابنێت، ئەو هەنگاوەش بەشێکە لە چاکسازییەکان و یەکێکە لە داواکارییەکانی خۆپێشاندانەکان”.

.

سەعد حەدیسی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسایەتیانەی کە کاندیدکراوون بۆ پۆستە وەزارییەکان بەپێی کۆمەڵێک پرانسیپ و پێوەری تایبەت هەڵبژێردراون دور لە دەستێوەردانی لایەنە سیاسییەکان.

.

وتەبێژەکەی عەبدولمەهدی، جەختیکردەوە “سەرۆکوەزیران سورە لەسەر ئەوەی گۆڕانکاریییەکان دەبێت بەدەربێت لە میکانزمی بەش بەشێنە و دەستێوەردانی لایەنە سیاسییەکان”.

.

نزیکەی دوو مانگە، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەندین شاری عێراق سەریهەڵداوە، دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری و بنبڕکردنی گەندەڵی داواکاریی سەرەکی خۆپیشاندەرانە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل