fbpx
Shadow Shadow

حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەشداری کۆنفڕانسی “ئێرانی پاشەڕۆژ” ناکەن کە لە نیۆیۆرک بەڕێوەدەچێت

17:56 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران، به‌شداری لە کۆنفرانسی ئێرانی پاشەڕۆژ ناکەن.

,

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئەیلولی 2019، حیزبەکانی بەشدار لە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان خستوەتەڕو: “بەشداری کۆنفڕانسی ‘ئێرانی پاشەرۆژ’ ناکەن، کە بڕیارە لە ئەمریکا بەرێوە بچێت”.

,

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژیان بەوەشکردووە: “پاش‌ لێكدانه‌وه‌ی بابه‌تییانه‌ی سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كان، حیزبەکانى ئه‌م ناوه‌نده لە‌ كۆنفرانسى نیۆیۆرک بەشدار نابن، كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 24ی ئەیلول بەڕێوە بچێت”.

,

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەریەک لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی حیزبی دیموکرات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکدێت.

,

کۆنفڕانسەکەى نیۆیۆرک، تایبەتە بە حێزبە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران، تیایدا باس لە چەندین تەوەرى سیاسی و سەربازى وڵاتەکە دەکرێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل