fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم بڕی سێ ملیار دیناریان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ تەرخانکرد

20:07 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

لەسەر فرمانی مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێم بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێکەتووانی لافاوی دهۆک و زاخۆ تەرخان دەکرێت و نێچیرڤان بارزانیش بڕی یەک ملیار دینار بۆ هەمان مەبەست تەرخاندەکات.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم: “بە راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ هەینی، 20ی ئاداری 2020، شاندێکی حکومەت بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ بەسەرکردنەوەی جێبەجێکردنی رێنمایی و ریکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات”.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، بڕی دوو ملیار دیناریش وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت.

،

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆکەوە کردووە بۆ پرسینی بارودۆخی زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک و یەک ملیار دیناریش بۆ پارێزگاکە تەرخاندەکات.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 400 ماڵ و 61 ئۆتۆمبێل و جەندین دووکان زیانیان بەرکەوت و هاووڵاتییەکیش لە زاخۆ گیانیلەدەستدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل