fbpx
Shadow Shadow

بۆ کارکردن لە پڕۆژە وەستاوەکانیان

حکومەت مانگێک مۆڵەت دەداتە بەڵێندەر و وەبەرهێنەران

15:39 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

حکومەتی هەرێم بەڵێندەران و وەبەرهێنەران ئاگاداردەکاتەوە، کە لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەنەوە بە کارکردن لەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، بەپێچەوانەوە پڕۆژەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.

.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی کردووە، داوایکردووە، لە هەرسێ پارێزگاکەدا، هەر کۆمپانیایەک پڕۆژەی وەرگرتووە و دەستبەکارنەبووە، یاخود دەستبەکاربووە و دواتر پڕۆژەکەی ڕاگرتووە پێویستە لە ماوەی مانگێکدا دەستبکەنەوە بە کارکردن لە پڕۆژەکاندا.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر وەبەرهێنێک لە ماوەی ئەو مانگەدا دەستبەکارکردن لە پرۆژەکەیدا نەکاتەوە، پڕۆژەکەی لێوەردەگیرێتەوە.

.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی جەختی لەنوسراوەکە کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد، لە سلێمانی هیچ پڕۆژەیەکی لەوشێوەیە نییە، تەنها یەک پڕۆژەی وەستێنراو هەبووە، ئەویش ئێستا کاری تێدا دەکرێت.

.

لەساڵانى ڕابردوودا و بەهۆی قەیرانی داراییەوە، چەندین پڕۆژە کارکردن تیایاندا وەستا و تا ئێستا کارکردن تێیاندا دەستىپێنەکردووەتەوە.

حکومەت مانگێک مۆڵەت دەداتە بەڵێندەر و وەبەرهێنەران

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل