fbpx
Shadow Shadow

حکومەت نووسراوی دامەزراندنی یەکەمەکانی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی کرد

18:10 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نوسراوی دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانى ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دارایی کرد و بەمنزیکانە ئاگاداردەکرێنەوە بۆ دەستپێکردن بە مامەڵەکانیان.

.

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە) نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 8682 بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم.

.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو خوێندکارانە بەم نزیکانە لە لایەن زانکۆکانیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینی دامەزراندنیان.

.

پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 27 لە ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2019  دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم ئیمزاکرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل