fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

هەرێم لەدۆخى قەدەغەى هاتوچۆدا

حکومەت “رێگەچارە” بۆ ئەگەرى درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ دادەنێت

15:01 شه‌ممه‌ 14 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

بۆ یەکەمجار لەماوەى ئەزمونى حوکمڕانى هەرێمى کوردستاندا و بەدرێژایی ٢٩ ساڵى ڕابردوو، دەسەڵاتداران ناچاربوون بە هۆکارى پاراستنى تەندروستى خەڵک قەدەغەى هاتوچۆ ڕابگەیەنن، لە ئێستاشدا حکومەت “ڕێگەچارەى” داناوە بۆ ئەگەرى درێژکردنەوەى بڕیارەکە تا قەیرانى خۆراک سەرهەڵنەدات.

.

کاتژمێر ١٢ى شەوى هەینى، هێزەکانى پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بڵاوەیان پێکرا، بۆ جیبەجێکردنى بریارى قەدەغەى هاتوچۆ بۆ ماوەى ٤٨ کاتژمێر.

.

بڕیارەکە دواى تەشەنەکردنى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا درا لە هەرێمى کوردستان، کە بەوتەى دەسەڵاتداران تاکە رێگەچارە بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکە مانەوەى خەڵکە لە ماڵەکانیان، بەو پێیەى قەرەباڵغى بە دیارترین هۆکارى گواستنەوەى دادەنرێت.

.

بەیانى ئەمرۆ شەممە شەقامە قەرەباڵغەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان دۆخێکى تەواو جیاوازیان بەخۆوە بینى، دوکانەکان نەکرانەوە و جگە لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کەس لەسەر شەقامەکان نەبینران.

حکومەت "رێگەچارە" بۆ ئەگەرى درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ دادەنێت

ئاوات محەمەد قایمقامى سلێمانى بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند “سەرەڕاى قەدەغەى هاتوچۆ ،دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکانى حکومەت، کۆمپانیاکانى دابەشکردنى خۆراک و بوارى پەیوەندى و سوتەمەنى، نانەواخانە و سەمونخانەکان کراوە دەبن، لەگەڵ دوکانەکانى سەوزە و میوە و عەلوەى سلێمانى و قەسابخانەکان”.

.

وتیشى “هەرچەندە قەدەغەى هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە، بەڵام ژیان ناوەستێت و بەردەوامە، بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەى پێداویستییە سەرەکییەکان بە نرخى خۆیان بگاتە دەستى هاوڵاتییان، سەرقاڵى بەدواداچونین لەو بارەیەوە، هەر کەسێک نرخ زیادبکات ئیجرائاتى توند بەرانبەریان دەگرینە بەر”.

.

تیمى ناس کورد لەکاتى بەسەرکردنەوەى شەقامەکانى سلێمانى ڕایانگەیاند، کە دوکان و شەقامە قەرەباڵغەکانى سلێمانى چۆڵن، بەڵام هەندێکجار ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەکان دەبینرێت.

راستەوخۆسەنتەری شاری سلێمانی

Gepostet von NAS – KURD am Samstag, 14. März 2020

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند “به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیان له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان‌و كه‌س‌ و كاریان زۆر به‌باشی پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوون، به‌ڵام وه‌كو تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان ‌و شۆفێران به‌بیانوی لاواز بریاره‌كه‌ ده‌شكێنن‌و  وه‌كو پێویست جێ به‌جێی ناكه‌ن”.

.

هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ باشتر به‌رێوه‌چونی پلان‌و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌و تاوه‌كو توشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی نه‌بن.

.

قەدەغەى هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە؟

هكذا بدت أربيل والسليمانية في أول أيام حظر التجوال (فيديو وصور)

هێشتا دیار نییە دواى ٤٨ کاتژمێرەکە قەدەغەى هاتوچۆ کۆتایی دێت یان درێژدەکرێتەوە، بەتایبەت کە بەرپرسانى تەندروستى دۆخەکە بە هەستیار ناودەبەن.

.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى رۆژى هەینى لەکاتى ڕاگەیاندنى بریارى قەدەغەى هاتوچۆدا ڕایگەیاند، درێژکردنەوەى وادەکە پەیوەستە بە ئاستى پابەندبوونى خەڵک بە بڕیارەکە، لەگەڵ پێشهاتەکان لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

.

هەروەها کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم ئەمرۆ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرى کشتوکاڵ قسەیان کردووە و رێگاچارەیەک دانراوە لەئەگەرى درێژکردنەوەى وادەى ٤٨ کاتژمێرەکە، لەجیاتى کردنەوەى مارکێتەکان بە ئۆتۆمبیل خۆراک بگوازرێتەوە بۆ ناو کۆڵانەکان.

.

لەگەڵ بڵابوونەوەى هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس، تیمەکانى تەندروستى بە جلوبەرگى تایبەتەوە لە شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە و بەردەوام سەرقاڵى کارکردنن بۆ پاکژکردنەوەى شەقام و بازاڕەکان.

.

گرتنەبەرى رێوشوێنى قەدەغەى هاتوچۆ، دواى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا هات لە هەرێمى کوردستان، کە بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى لە ئیستادا ٢٨ توشبوو تۆمارکراون کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و یەکێکى دیکەشیان چاکبووەتەوە.

.

بەرپرسانى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان ئەم دوو هەفتەیەیان بە دوو هەفتەى یەکلاکەرەوە داناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە، بەهۆى بوونى ژمارەیەک کەس لەدەرەوەى کەرەنتینەکان کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و گومانى توشبوونیان بەو ڤایرۆسە لێدەکرێت.

.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لەکۆى (٣٢١٩) هاوڵاتى کەکەرەنتین کرابوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (٨٤٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٣٧٧) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری بەردەوام .

.

“قەیرانى خۆراک دروستنابێت”

هكذا بدت أربيل والسليمانية في أول أيام حظر التجوال (فيديو وصور)

دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە قەدەغەى هاتوچۆ قەیرانى خۆراک لە هەرێم دروستنەکات، بەتایبەت کە هاتوچۆ لە خاڵە سنورییەکان قەدەغەکراوە و جموجۆڵى بازرگانیش سنوردارکراوە.

.

کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایگەیاند، لە بەندەرەکانى باشورى عێراقەوە هاوردەکردنى کاڵا بەردەوامە و هیچ قەیرانێکى خۆراک دروستنابێت.

.

وتیشى “هەر کەسێک دەست بۆ قۆرخکاریی و گرانکردنى نرخ ببات، بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن”.

.

“جموجۆڵە بازرگانییەکان لەگەڵ رێکارە تەندروستییەکان بەردەوام دىبێت، بۆ ئەوەى ئەم ڤایرۆسە زیاتر تەشەنە نەکات، رێگە نادرێت هیچ کالایەک بەبێ پشکنین و پاکژکردنەوە بێتە ناو هەرێمەوە”، کەمال موسلیم وایوت.

.

جەختیشیکردەوە، قەیرانى خۆراک لە هەرێمى کوردستان دروستنابێت، ئەگەر هیچ کاڵایەکى دیکە نەیەت بەشى چوار مانگ کاڵا و کەلوپەلى پێویست لە هەرێمى کوردستاندا هەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل