Shadow Shadow

حکومەتی هەرێم ڕەتی دەکاتەوە باڵەخانە و پاسەوان و ئۆتۆمبێل بەهەمیشەیی بدرێت بە وەزیرەکان

09:18 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتی هەرێم ڕەتی دەکاتەوە باڵەخانە و پاسەوان و ئۆتۆمبێل، بەهەمیشەیی بدرێت بە وەزیرە نوێیەکان.

,

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە: “چەند ڕۆژێکە ھەندێک ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە، کە گوایە وەکو بەخشیش خانو و باڵەخانە و ئۆتۆمبیل دەدرێتە وەزیرەکانی حکومەت، ئێمە سەر لەبەری ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە”.

,

وتەبێژەکەى حکومەتى هەرێم دەشڵێت: “حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر بە جددی پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە، هەروەها ئەو وەزیرانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، لە ناو ئەو خانوانە نیشتەجێ دەکرێن کە موڵکی حکومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لەلا دەبێت کە موڵکی وەزارەتەکانیانه”.

,

لەبارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، حکومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت، هیواشى خواست دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند ڕۆژێکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە، کە حکومەتی هەرێم ژمارەیەک باڵەخانە و ئۆتۆمبێلی گرانبەهای وەک بەخشیش داوە بە وەزیرە نوێیەکانی کابینەکەی.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل