fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم: چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سلێمانی ڕێگری دەکەن لە چوونی غاز بۆ هەولێر و دهۆک

14:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لە لایەن چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سنووری گەرمیان و سلێمانی ڕێگری لە کۆمپانیای گواستنەوەى گازی شل کراوە و وەک کارتێکی فشار رێگەیان نەداوە بەشە گازی شلی هەولێر و دهۆک وەک پێویست بگات، ئەوەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی گاز لەو دوو پارێزگایە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی شوباتی 2020، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بابەتی گواستنەوەی گاز لە کۆمپانیای داناغازەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە لە لایەن کۆمپانیایێکەوە قورخ کرابوو، کرایە تەندەر و دوای ئەوەی بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەرچوو و بڕیار بوو لە سەری ساڵی نوێوە دەستبەکار ببێت.”

.

زياتر بزانە: خاوەنی کۆمپانیایەکی بارکردنی غاز لەلایەن هێزێکەوە ڕفێنراوە.. ناس کورد زانیاری ئاشکرا دەکات

.

دەشڵێت، “بەڵام لە لایەن چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سنووری گەرمیان و سلێمانی رێگرییان لێ کراوە و وەک کارتێکی فشار رێگەیان نەداوە بەشە گازی شلی هەولێر و دهۆک وەک پێویست بگات ، ئەوەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی گاز لەو دوو پارێزگایە.”

..

ئاماژەى بەوەشکردووە، “لەم دوو ڕۆژەی ڕابردووشدا کەسانی ئاماژەپێکراو بە هێزی چەکدار و توندوتیژی نواندن بەرامبەر بە کۆمپانیاکە، هێندەی دیکە دۆخەکەیان ئاڵۆز کردووە.”

.

لە کۆتاییدا جوتیار عادل دەشڵێت، “وێڕای ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییانی خۆشەویستمان لەم کێشەیە، دڵنیایان دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم لە هەنگاوەکانی چاکسازی پاشگەز نابێتەوە و هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی قورخکاران و مافیاکان ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.”

.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: “بەنیگەرانییەکی قوڵەوە کۆمەڵێک دەستڕۆیشتوو لە سلێمانی لەپێناو بەرژەوەندی کەسی خۆیان هەستاون بە تەگەرە دروستکردن لە ناردنی غازی شل بۆ هەولێر و دهۆک بە ئامانجی دروستکردنی کێشەو گرفت بۆ هاوڵاتییان”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی چاکسازی لەهەرێمی کوردستان و پرسی شەفافبوون لەسەرجەم سێکتەرەکاندا پرسی غازیش کەوتۆتە ئەو چوارچێوەیە و پێشتر بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجە یاساییەکان دراوەتە کۆمپانیایەک کە بێ تەندەرو بە هەڕەمەکی بووە، بەڵام ئێستا لە ڕێی تەندەرەوە دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە بەشێوەیەکی یاسایی و ئامانجی ئەمەش نەهێشتنی قۆرخکاری و واستەکاری بووە، بەڵام کۆمەڵێک “مافیا ڕەفتار” ئەمەیان پێ قبوڵنەکرا.

.

فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوێنێ لەکاتی گواستنەوەی غازەکە بۆ هەولێرو دهۆک ژمارەیەک چەکداری ناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر تانکەرەکان و چوونەتە سەر ئەو کۆمپانیایەی کە ئەرکی گواستنەوەی غازەکەیان لە ئەستۆ بووە و توندوتیژییان بەرانبەر خاوەنی کۆمپانیا ئەنجامداوە و ئێستا کەوتۆتە نەخۆشخانەو داوای بەش و پشکیان لێی کردووە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان لەم ڕووداوە ڕادەگەینین و بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و پاڵپشتی هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەکەین لەم پرسەداو داواکارین بەهۆی حەزو چاوچنۆکی کەسانێک بۆ دەستخستنی پارەی نایاسایی هاوڵاتییان باجەکەی نەدەن و غازی هاوڵاتییان بەڕۆژی ڕوون دەستی بەسەردا نەگیرێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل