fbpx
Shadow Shadow

"قەرز لە جوتیاران وەردەگیرێتەوە"

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

16:47 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، دیارترینیان ڕیکخستنەوەى خاڵە گومرگییەکان و وەرگرتنەوەى قەرزەکانى حکومەتە لاى جوتیاران.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی کۆبوەوە، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەى خستوەتەڕو: “ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چوار بابەتی سەرەکی بڕیاریداوە و یەکەمیان گفتوگۆ کراوە دەربارەی ڕێکخستنەوە و هەماهەنگیکردن لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان”.

,

لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە: “ئەنجومەنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت، بۆ پێکەوە بەستنەوەی دەروازە گومرگییەکان بەئامانجی ڕێکخستنەوە و باشترکردنیان”.

,

پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: “بڕگەی دووەمی کۆبووەنەوەکە تایبەت بووە بە خستنەڕوی بابەتی قەرزە کشتوکاڵییەکان کە 8 هەزار و 868 جوتیار سوودمەند بوون لەو قەرزانە، کە بڕی 222 ملیار و 533 ملیۆن دینار لاى ئەو جوتیارانەیە، ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و دارایی ڕاسپاردووە بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی بۆ چۆنیەتی گێڕانەوەی قەرزەکان بە شێوەیەک لەگەڵ باروگوزەرانی جوتیاران بگونجێت”.

,

هاوکات لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسیلێوەکراوە: “ڕەشنووسی دووەمی پلانی تەشریعی باس کراوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لیژنەیەکی یاسایی پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان”.

,

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی پێداچونەوە بە میکانیزمەکانی (پاراستنی مافی خاوەندارێتی هزری-قانون حمایە الملکیە الفكریە) کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردە جیهانییەکان و پاراستنی خاوەن مافە هزرییەکان لە بوارەکانی هونەری، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران کە کاری پێویست ئەنجام بدەن، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل