fbpx
Shadow Shadow

حکومەتی هەرێم لەبارەی خنکانی ژمارەیەک گەنجی کورد لە ئیجە هاتەدەنگ

18:11 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

حکومەتی هەرێم لەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی ڕێگای نێوان تورکیا و یۆنان و گیانلەدەستدانی چەندین گەنجی کورد هاتەدەنگ و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، مەسرور بارزانی دەزگاکانی حکومەتی ڕاسپاردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان.

،

لە ڕاگەیەندروێکدا، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بەداخەوەین کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان، ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو”.

،

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە: “مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.”.

،

ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، لە کەناراوەکانی وڵاتی یۆنان یەختێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت، کە ژمارەیەک کۆچبەری کوردیشی تێدابوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل