fbpx
Shadow Shadow

"هەولێر ڕازیبووە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات"

“حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پڕۆژەیاسای بودجەیە و سیاسەتەکەی ڕوو لە بەغدایە”

09:50 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ماوەی پێنج ساڵە هەرێم پڕۆژەیاسای بودجەی نییە و نەچووەتە پەرلەمان، پەرلەمانتاران بەردەوام فشار دەکەن کە پێویستە بۆ ئەمساڵ حکومەت پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت، “حکومەتیش هەرچەندە بەڵێنی نەداوە کە ئەمساڵ پڕۆژە یاساکەی هەبێت، بەڵام کارەکانی بۆ ئەو مەبەستە دەسپێکردووە.”

دوێنێ پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019، شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتاران کۆبووەوە و پەرلەمانتارێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش ڕایگەیاند، حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ە، بەڵام بەڵێنیشی نەداوە کە بەدڵنیایی پڕۆژەیاساکە تەواو دەکات و دەینێرێتە پەرلەمان.”

.

شاندەکەی حکومەتی هەرێم کە پێکهاتبوون لە ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان کە بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پرسی پەیوەندییەکانی پەرلەمان و حکومەت تاوتوێکرا، هەروەها ئاگاداربوونی پەرلەمان لەو کارانەی حکومەت دەیکات بە تایبەتی پرسی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا”.

"حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پڕۆژەیاسای بودجەیە و سیاسەتەکەی ڕوو لە بەغدایە"

سەبارەت بە ئەگەری هەبوونی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2020، شێرکۆ جەودەت ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت پێیان وتوون کە سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەن، بەڵام بە تەواوی بەڵێنیشیان نەداوە و “نەچوونەتە ژێر بار”ی ئەوەی کە بە دڵنیاییەوە هەرێم بۆ ساڵی 2020 پڕۆژەیاسای بودجەی دەبێت.

هاوکات زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان و بەشداربووی کۆبوونەوەکە بۆ ناس کورد وتی : “لە ڕاستیدا پێویستە ئیتر لە هەرێم پڕۆژەیاسای بودجە هەبێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی چیتر بە هەڕەمەکی کار بە بودجە و داهاتەکان نەکرێت”.

"حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پڕۆژەیاسای بودجەیە و سیاسەتەکەی ڕوو لە بەغدایە"

وتیشی، “ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە هەبێت زۆر کێشە نامێنێت و داهات و خەرجییەکان دیاری دەکرێن و حکومەت بەگوێرەی ئەو داهاتەی هەیەتی مامەڵە دەکات و پێشوەختە پلانی دەبێت و بە پلان بودجەکە خەرج دەکرێت.”

هەروەها لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا و کۆبوونەوەکانی هەردوولاوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد: “سیاسەتی حکومەتی هەرێم ڕوو لە بەغدایە و ڕازیبوون بەوەی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکەن، بەڵام هەندێک کێشەی بچوک ماوە لەنێوان هەردوولادا کە پێدەچێت لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی هەرێم و بەغدادا ئەوەش چارەسەر بکرێت و هەردوولا ڕێکبکەون”.

"حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پڕۆژەیاسای بودجەیە و سیاسەتەکەی ڕوو لە بەغدایە"

کۆبوونەوەی شاندەکەی حکومەت لەگەڵ پەرلەمانتارانی کوردستان لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەت لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی بەغداشدا کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و پرسی بودجەی 2020ی عێراقیان کرد.

هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان لەکاتێکدایە، پێشتر لە ساڵانی 1993، 1996، 1997  و 1998 یاسای بودجە  لە پەرلەمان پەسند کراوە.

.

بەڵام ساڵانی 1999 و 2000 یاسای بودجە ئامادەنەکراوە، لەساڵی 2001 و 2002 بەهەمان شێوە یاسای بودجە پەسندکراوەتەوە، جارێکی تر لە ساڵانی 2003 تا 2006 یاسەکە بوونی نەبووە.

لە ساڵی 2007ەوە تا ساڵی 2013 ئامادەکردن و پەسەندکردنی بودجە دەستی پێکردووەتەوە و لەو ساڵەیشەوە تا ئێستا هیچ یاسایەکی بودجە لە هەرێمی کوردستان پەسند نەکراوە.

"حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پڕۆژەیاسای بودجەیە و سیاسەتەکەی ڕوو لە بەغدایە"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل