Shadow Shadow

حکومەتی هەرێم تائێستا 853 چەکدارى داعشی ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووەتەوە

16:54 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا 853 داعشیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا 800 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان ماون.

,

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بوونی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی هەرێم بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکى ڕاگەیاندووە: “لەئێستادا 677 کەس لە زیندانەکانی هەرێمن کە گیراون و تۆمەتی تیرۆرییان لەسەرە، ژمارەیەکیشیان منداڵ و ئافرەتن”.

,

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی لە حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە: “لە ساڵی 2017 و 2018دا،  853 داعشمان ڕادەستی حكوومەتی عێراق كردووەتەوە، بەڵام لە 2019دا پرۆسەکە وەستاوە، چونکە ژمارەی گیراوەکانی داعش لای ئێمە كەمبووەتەوە، هەروەها پێویستە عێراق داوا بكات كە رادەستییان بكەینەوە”.

,

هاوکات لەبارەی ژمارەی ئاوارەکانەوە لە هەرێم، زێباری باسی لەوەکردووە، ژمارەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە هەرێمن لە سەروو 800 هەزار كەسەوە دەبن، کە نزیكەی 250 بۆ 270 هەزار كەسیان پەنابەرانی سووریا، ئێران و تورکیان و زیاتر لە 500 هەزار كەسیشیان ئاوارەکانی خوارووی عێراقن”.

,

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر و لە ساڵی 2017دا نزیكەی یەک ملیۆن و 300 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستان هەبوون، بەڵام نزیكەی 600 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان، لە ساڵی 2015یشدا 340 هەزار پەنابەری سوری لە هەرێم هەبوون، بەڵام لەئێستادا بەشێکیان گەڕاونەتەوە سوریا و نزیکەی 230 هەزاریان لە هەرێم ماون، هەروەها 20 هەزار پەنابەری تورکى و 12 هەزار پەنابەری ئێرانی لە هەرێم هەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل