fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هەرێم دەگرێتەوە؟

حکومەتی عێراق هەوڵی زیادکردنى نرخى کارەبا لەسەر هاوڵاتیان دەکات

22:22 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى عێراق داواى زیادکردنى نرخى کارەبا دەکات لەسەر هاوڵاتیان و وتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێمیش دەڵێت، ئەگەر بڕیارێکى لەو جۆرە بدرێت لە هەرێم جێبەجێ ناکرێت.

،

سەبارەت بە هەوڵیکی وەزارەتى کارەباى عێراق بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان  ئومێد ئەحمەد وتەبێژى وەزارەتى کارەى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “ڕاستە ئێمە بەشێکین لە عیراق، بەڵام سیاسەتى بەڕێوەبردنى وزە و نرخ لەچوارچێوەى حکومەتى خۆماندا بڕیارى لێدەدەین و ئەگەر بڕیارێکى لەو جۆرە بدرێت هەرێم ناگرێتەوە”.

،

وتیشى: “بەبڕواى من وەزارەتى کارەباى عیراق بۆیە ئەو داواکارییەى کردوە بۆ ئەوەى خواست لەسەر کارەبا کەمبکاتەوە، چونکە پێیان وایە لەبەر ئەوەى نرخى کارەبا هەرزانە خراپ بەکاردەهێنرێت”.

،

سەبارەت بەوەى هیچ پلانێکی لەوجۆرە لە هەرێم هەیە بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد: “تا ئێستا هیچ بڕیارێکى لەو جۆرە بوونى نییە”.

،

پێشتر ئەحمەد عەبادى، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەى سێ داواکاریان بۆ پێشخستنى کەرتى کارەبا لەدەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن کردووە ئەوانیش، هەمواردرنەوەى یاساى کۆمپانیاکان بۆ راکێشانى وەبەرهێنەرانى جیهان، هەروەها %75ى کارمەندانى کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان عێراقى بن و سێیەمیش بریتییە لەزیادکردنى نرخى کارەبا لەسەر هاوڵاتیان، چونکە تێچوى کارەبا لە عیراق ساڵانە 12 ملیار دۆلارەو ناکرێت %93ى ئەو نرخە حکومەت بیدات.

،

ئەمە لەکاتێکدایە دوو ملیۆن و 800 هەزار هاوبەشى کارەبا لە عێراق پارەى کارەبا نادەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل