fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى عێراق پڕۆژە یاسایەک بەناوى “ئەمەت لەکوێ هێنا؟” ئامادە دەکات

11:39 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران لە هەوڵى ئامادەکردنى پڕۆژە یاسایەکدایە بەناونیشانى “ئەمەت لەکوێ هێنا”، بۆ چاودێریکردنى موڵک و ماڵ و سامانى گەورە بەرپرسان و چۆنیەتى بەدەستهێنانیان.

.

سەعد حەدیسى وتەبێژى فەرمى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى فەرمى ڕاگەیاندووە “ئامادەکردنى ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەى هەوڵى حکومەتدایە بۆ گرەنتى ئەو چاکسازییانەى بەم دواییانە ڕاگەیەنران”.

.

وتیشى “پڕۆژەکە بەمنزیکانە لەلایەن فەرمانگەى یاسایی و ئەمیندارێتى گشتى و ئەنجومەنى شوراوە ئامادە دەکرێت و کارکردن لەسەرى دەستیپێکردووە، بەم نزیکانە تەواودەکرێت و ڕەوانەى پەرلەمان دەکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى”.

.

لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە، حکومەتى عێراق چەندین بڕیارى چاکسازى ڕاگەیاندووە، بەمەبەستى کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان، بەڵام بڕیارەکان خۆپیشاندەرانیان ڕازینەکردووە.

.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق چەندجارێک جەختیکردووەتەوە کە خۆپیشاندانەکان دەرفەتێکن بۆ ئەنجامدانى چاکسازى و ڕاستکردنەوەى پڕۆسەى سیاسی لە عێراق.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل