Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم: پێش هاتنى زستان نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

16:25 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد، دیارترینیان دابەشکردنى نەوتى سپییە بەسەر هاوڵاتییاندا بەر لە هاتنى زستان.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئەیلولی 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبوەوە .

,

ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە، تیایدا هاتووە: “لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا ڕاپۆرتێکی فراوانیان لەبارەی کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی وەرزی خوێندنی 2019-2020 پێشکەشکرد”.

,

بە گوێرەى ڕاگەیەندراوەکە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە: “گرنگیدان و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە کار لە سەر ئەوە بکرێت کە ئاستی قوتابخانە و زانکۆکانی کەرتی گشتی بەرز بکرێتەوە، بە شێوەیەک کە جیاوازی ئاستی نێوان قوتابخانە و زانکۆ حکومی و تایبەتەکان کەم بکرێتەوە”.

,

مەسرور بارزانى بڕیاریداوە لیژنەیەک لە وەزیرانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، دارایی و پلاندانان پێکبهێندرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییە گرنگەکانی وەرزی ئێستای خوێندن  بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابین بکرێن.

,

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەکەى ئەنجومەنى وەزیراندا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێرداون پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەش بکەن، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ بکرێت، هەروەها بڕیار دراوە بەرنامەیەکیش دابندرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتی رێگاوبانەکان پێش دەستپێکردنی بارانبارین.

,

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی کردووە، وەک ڕێگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و رێکخستنەوەی کاری ژمێریاری یاسایی.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل