Shadow Shadow

"بۆ ئەوەی کێشە بۆ بودجەی دروست نەبێت پێویستە پێش مانگی 10 بگەنە ڕێککەوتن"

حکومەتى هەرێم و بەغداد لە “نزیکترین کاتدا” کۆدەبنەوە

18:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕایگەیاند کۆتایی ئەم هەفتەیە وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات، سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمیش لە بەغداد دەڵێت، بۆ ئەوەی کێشە بۆ بودجەی 2020 دورست نەبێت، پێویستە لە کەمتر لە مانگێکدا هەرێم و بە‌غدا ڕێکبکەون.

,

سەمیر هەورامی، بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بڕیاربوو لەدوای پشووەکانی جەژنی قوربانەوە وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، ئێستاش پشووەکان کۆتاییان هاتووە و لەم هەفتەیەدا سەردانەکە دەکرێت”.

,

وتیشی، کۆبوونەوەکانی هەرێم و بەغدا هەر ئەو سەردانە نابێت و پاش ئەوە شاندی حکومەتی عێراقیش سەردانی هەرێم دەکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستور، بەتایبەتی کێشەی بودجە و نەوت و ماددەی 140.

,

لە کۆبوونەوەی پێشووتری نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا دوو لیژنەی یاسایی و تەکنیکی بۆ دانوستانەکانی نێوان هەردوولا پێکبهێنرێن و یەکەم کۆبوونەوەشیان ئەم هەفتەیە لە بەغدا دەبێت.

,

لاى خۆشیەوە فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغداد تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، تا ئێستا دڵنیا نین لەوەى لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکەى بەغداد بکرێت، وتیشی: “بەدڵنیاییەوە لەزوترین کاتدا ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت”.

,

“ئەوەى بەلاى حکومەتى هەرێمەوە گرنگە پێش بودجەى 2020 ڕێککەوتن لەنێوان بەغداد و هەولێر بکرێت، بۆ ئەوەى بە گۆڕینى دەموچاوەکان کێشەکان سەر هەڵنەدەنەوە”، فارس عیسا واى وت.

,

هاوکات ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش پێیوایە پێویستە هەرێم و بەغدا لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا لەسەر مەلەفی نەوت و بودجە ڕێکبکەون، چونکە بەرواری 10ی تشرینى یەکەم بودجەی 2020 دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

,

بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە بەرواری 10ی تشرینى یەکەم، بودجەی 2020 دێتە پەرلەمانی عێراق، بۆیە بۆ ئەوەی بودجە و مووچەی 2020ی هەرێم مەترسی نەکەوێتەسەر، پێویستە پێش ئەو وادەیە و واتە لە ماوەی مانگی داهاتوودا هەرێم و بەغدا لەسەر کێشەی نەوت و بودجە بگەنە ڕێککەوتن”.

,

بەختیار شاوەیس ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی ئەم جارەدا تەنها باس لە کێشەکانی نەوت و بودجە دەکرێت و جارێ باس لە ماددەی 140 ناکرێت، چونکە لەئێستادا پێویستە بەخێرایی کێشەی نەوت و بودجە چارەسەر بکرێت.

,

دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی بەغدای کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی بۆ ڕێککەوتن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوردا ڕاگەیاند.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل