fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە رۆژئاواى کوردستان ڕاگەیاند

20:07 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەربڕى بەرامبەر بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و ئەگەری هێرشی تاکلایەنەی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە، داوادەکات ڕێگەبگیرێت لە لێشاوێکی دیکەی ئاوارەبوون بۆ هەرێم.

.
حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، داواى لە تورکیا کرد وەک ئەندامێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆر، هیچ هەنگاوێک نەهاوێژێت کە کاریگەریی نەرێنی لەو پێشکەوتنە بکات کە لە شەڕی دژی داعش بە دیهاتووە و “مەترسی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی چەکدارە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دروستبکات”.

.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دەرەئەنجامەکانی هەر گرژبوون و پێشهاتێکی سەربازی، کاریگەریی بۆ دەرەوەی سنووری سوریاش دەبێت و لەوانەیە دۆخێک دروست بکات ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک.

.
حکومەتى هەرێم بە پێویستى زانیوە، هەموو لایەنەکانی کێشەکە، بە هێزە کوردییەکانیشەوە، لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە دۆخەکە هێور بکەنەوە.

.

جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە کێشەکان رێگەچارەیەکی سیاسی گشتگیریان بۆ بدۆزرێتەوە کە مافەکانی هەموو هاوڵاتییانی سوریا و لە نێویشیاندا کورد پارێزراو بن.

.

لە ڕاگەیەنراوەکەى حکومەتى هەرێدا هاتووە “هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش قوربانییەکی زۆری داوە و ئێستاش میوانداری ملیۆنێک و سەد هەزار ئاوارە و دەربەدەر دەکات کە زۆربەیان لە دەست ئەو قەیرانەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە. ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە رێگا لە دروستبوونی لێشاوێکی دیکەی ئاوارەبوون بگرێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل