fbpx
Shadow Shadow

لەئێستاوە دەتوانن ناوى خۆتان تۆمار بکەن و بەدواى کاردا بگەڕێن

حکومەتى هەرێم لەرێگەى ماڵپەرێکەوە دەرفەتى کار دەڕەخسێنێت

21:57 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕێکی تایبەت بە دۆزینەوەی هەلی کاری کردەوە و تیایدا هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن لەو ڕێگەیەوە بەدوای کاردا بگەڕێن.

.

بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان و دۆزینەوەی هەلی کار، حکومەتی هەرێم ماڵپەڕێکی  بەناوی “پۆرتاڵی کار” کردەوە و لەو ڕێگەیەوە هاووڵاتیان دەتوانن بەدوای هەلی کاردا بگەڕێن.

.

لە ماڵپەڕەکەدا ئەو کارانەی کە لە پارێزگاکاندا بەردەستن و ئەو شوێنە جیاوازانەى پێویستیان بە دەستی کارە، بەشێوەی خشتە نووسراوە و ناوی پارێزگاکەش بەرامبەر ئەو هەلی کارە نووسراوە.

.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارێک، هەندێک ڕێکاری پێویستە کە لە ماڵپەڕەکەدا ڕێنوێنی و ئاسانکاری کراوە بۆ چۆنێتی داوا پێشکەشکردن.

.

بۆ سەردانیکردنى ماڵپەرەکە، کرتە لەم بەستەرەى خوارەوە بکە:

.

پۆرتاڵی کار

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل