fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکان کرد [بەڵگە]

20:06 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمى کوردستان لەبارەی کاروباری فەرمانگە حکومییەکانەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکانیش ئەوەیە کە نووسراوی دامەزراندن لە ئەنجومەنی وەزیران وەرناگیرێت، هاوکات بڕیاردراوە هاوکاری دارایی و کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ کاروباری تایبەت ڕابگیرێت.

.

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی حکومەتی لەسەرە، حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و دامەزراندنەوە دەرکردووە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی کردووە و داوای کردووە داواکارییان بۆ چەند مەبەستێک پێشکەش نەکەن و ئەو کارانە ڕاگیراوون.

.

لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتەکان کراوە داواکاری دامەزراندنیان بۆ نەنێردرێت و ئاماژە بەوەکراوە: “داواکاری دامەزراندن نەنێردرێت بۆمان، تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێکدەخرێت، بەپێچەوانەوە ڕەتدەکرێتەوە”.

.

هاوکات لە نووسراوەکەدا روونکراوەتەوە، گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی ڕاگیراوە، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت کە بەهۆی حوکمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون، بەپێچەوانەوە ئەوانیش نوسراوەکانیان  وەرناگیرێت.

.

هەروەها حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە، کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ کاری تایبەت و هاوکاری دارایی بۆ هەر مەبەستێک ڕابگرێت و هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە قبوڵ نەکات.

.

هاوکات درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بووە، یەکێکی دیکەیە لەو خاڵانەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، داواکاری بۆ پێشکەش نەکەن.

.

حکومەتى هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکان کرد [بەڵگە]

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل