Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم لەبارەى دەستگیرکردنى چەند گەشتیارێکى هەرێم لە تورکیا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

14:30 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەبارەى دەستگیرکردنى چەند گەشتیارێکى هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى گەشتیارى وڵاتى تورکیا بەهۆى ئەوەى ویستوویانە بە ئاڵاى کوردستانەوە وێنەبگرن، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

.

لەراگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێمدا، ئاماژە بەوە کراوە، ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە ، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تاوەکو بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.

 

.

دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

.

راگەیێنراوێک لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا

 

.

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا ، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن ، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.

.

ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.

.

بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە ، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تاوەکو بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.

.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل