Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم لەبارەى دواکەوتنى مووچە و بەشەبودجەى هەرێم چی دەڵێت؟

18:35 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئامانجی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی باش نراوە، ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو پارەیەی مانگانە بەغدا دەینێرێت، لەکۆی 12.84 ترلیۆن پشکی هەرێم نزیکەی شەش ترلیۆن دینار دەنێرێت.

,

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەمنزیکانە شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەردوولا و هەنگاوی باشیش نراوە لەوبارەیەوە، پێموایە کێشەکان چارەسەر دەکرێن، بەڵام کاتی دەوێت و پێویستی بە تێگەیشتنە”.

,

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: “بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بڕی 12.84 ترلیۆن دینارە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2019 کاتێک ئەو یاسایا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، حکومەتی عێراق لە کۆی ئەو پارەیە تەنها مانگانە 452 ملیاری دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە، کە ساڵانە بڕی 5.44 ترلیۆن دینار، واتە لەبەرامبەر 250 هەزار بەرمیل نەوت، بڕی 7.39 ترلیۆن دینار لە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت، کە زۆر زیاترە لە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتەکە”.

,

سەبارەت بە چۆنێتی ڕادەستکردنی نەوت ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا؟، جوتیار عادل باسی لەوەکرد، یاسای بودجەی 2019  دەڵێت، ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە وەک داهات ڕادەست دەکرێت.

,

لەبارەی ئەوەی ئایا پێش بودجەی 2020ی عێراق هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن؟، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، کۆمەڵێک دۆسییە هەن لەنێوان هەرێم و بەغدا و ئامانجی هەرێم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا ڕێكبکەوێت، بەڵام بە مەرجی ئەوەی سازش لە مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم نەکرێت، بەڵام ڕێککەوتنەکان کاتی دەوێت و پێویستە هەردوولا پشوودرێژبن.

,

سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، جوتیار عادل باسی لەوەکرد، ئەرکی سەرەکی ئەوان پێدانی مووچەی فەرمانبەرانە، بەڵام حکومەتی عێراقی لە کۆی زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆر، مووچەی کەمتر لە 700 هەزار فەرمانبەر دەنێرێت، ئەوەش کێشەی تەکنیکی دروستکردووە، بەڵام هەوڵدەدەن هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکەن.

,

هاوکات وتەبێژى حکومەتى هەرێم لەبارەی پرسی پارێزگاری کەرکوکەوە باسی لەوەکرد، کەرکوک و شنگال دوو بابەتی پێکەوە بەستراون و کاریان لەسەر کراوە و دوو لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە پێکهێندراوە، پێویستە بۆچوونی پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک و شەنگال وەربگیرێت بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک و قائیمقامی شنگال.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل