fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم لەبارەى “ئاگادارى پێشوەختەى” هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر دیموکرات ڕونکردنەوە دەدات

20:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیکردەوە، پێشوەختە ئاگادارى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بوبێتن بۆ سەر بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە ساڵى 2018 دا.

.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی. “ئەم  ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە”.

.

ڕۆژى هەشتى ئەیلولى 2018 ئێران هێرشى موشەکى کردە  سەر بارەگاکانى حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانى ئێران لەکۆیە و بەهۆیەوە 15 ئەندام و سەرکردەى ئەو حزبانە گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل