fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم: عێراق قەرزارى هەرێمە و چاوەڕێى ڕێککەوتنین لەگەڵیدا

18:20 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشکراى کرد، حكومه‌تی‌ عیراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری‌ هه‌رێمه‌ و چاوەڕێی ڕیککەوتن دەکەن لەگەڵیدا.

,

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،‌ 11ی‌ ئه‌یلولی‌ 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و دوای کۆبوونەوەکەش جوتیار عادل، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: “به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانمان حكومه‌تی‌ عێراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه،‌ ئەو قەرزەش هی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و هەندێک شایستەی دارایی دیکەیە”.

,

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئەوەشى وت: “بریارە هەفتەی داهاتو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات، ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ بودجه‌ و کێشە ئابورییەکانە و دەمانەوێت کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێم له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوردا چارەسەر بکەین، وە بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنێک بکەین”.

,

لەبارەى دابینکردنى نەوتى سپی بۆ هاوڵاتییانى هەرێم، کە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا تاووتوێکراوە، جوتیار عادل ئاشکرایکرد، بڕیاره‌ 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی‌ دابه‌ش بكرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل