Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم: رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێر کردەوەیەکى تیرۆریستى بوو

19:28 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێر و کوژرانى سێ هاووڵاتى لە شوێنى رووداوەکە، کردەوەیەکى تیرۆریستى بووە.

.

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، رووداوەکە تیرۆریستى بووە و بەرنامەى بۆ داڕێژراوە.

.

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

.

 

راگەیێنراویک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو.

.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە.

.

لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە .

.

جوتيار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل