fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم بەفەرمى وەڵامى یەکێتى دەداتەوە

10:12 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان وەڵامى ناڕەزاییەکانى یەکێتى دایەوە و ڕایگەیاند، یەکێتى کاندیدەکانى خۆى بۆ پۆستەکان دیارینەکردووە و مەسرور بارزانیش حکومەتى بچوککراوەى دروستنەکردووە.

.

هەفتەى ڕابردوو وتەبێژى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند، حزبەکەى نیگەرانە لەجێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ پارتى بۆ پێکهێنانى حکومەت و بەشێکى ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.

.

ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ شەممە دووى تشرینى دووەمى 2019 لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “حکومەتى هەرێم پابەندى ئەو بەرنامە و ئەجێندەیەیە کە پێشکەشى پەرلەمانى کردووە، داواى لەلایەنەکان دەکەین پاڵپشتى حکومەت بن بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەرنامە و ئەجێندەیە”.

.

وتیشى “بەداخەوە مەکتەبی هەندێک لایەن بەپێچەوانەى دروشمەکانى خۆیانەوە قسە دەکەن و فشار لەسەر حکومەت دروستدەکەن و مەرج دادەنێن”.

.

لەبارەى ناڕەزاییەکانى یەکێتییەوە، ئومێد سەباح ڕایگەیاند، یەکێتى تا ئێستا کاندیدەکانى خۆى بۆ پۆستەکانى بریکارى وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دیارینەکردووە، تا حکومەت بۆیان دابمەزرێنێت، پێویستە ئەو حزبە کاندیدەکانى یەکلایی بکاتەوە.

.

جەختیشیکردەوە “هیچ دەقێکى یاسایی نییە ڕێگر بێت لەوەى سەرۆکى حکومەت یاریدەدەرى هەبێت، یاریدەدەرەکانیش نەبونەتە بەدیلى وەزیرەکان و نین، ئەمەش پێچەوانەى یاسا نییە، سەرۆکى حکومەت حکومەتێکى بچوککراوەى دروستنەکردووە”.

.

بەوتەى ئومێد سەباح، جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەزیرەکان ئاگادارى هەموو وردەکارییەکانن لەبارەى نەوت و غازەوە، بەپێی ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتى دەبوو سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران ببێتە ئەندامى ئەنجومەنى نەوت و غاز، “بەڵام یەکێتى لەوە پاشگەز بووەتەوە”.

.

باسى لەوەشکرد، بەشێک لەلایەنەکان زیاد لە قەبارەى خۆیان پۆستیان لە کابینەى نوێ پێدراوە، بۆ نمونە لە ڕێککەوتنى پارتى  و یەکێتیدا باس لە پۆستێک بەناوى وەزیرى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا نەکراوە، بەڵام سەرۆکى حکومەت ئەو پۆستەى بەخشیوە بە خالید شوانى لەپشکى یەکێتى.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل