fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم بڕیاری دا یەکەمەکانی 2015-2016 دابمەزرێنێت

15:06 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.

.

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “گفتوگۆ دەربارەی بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان کرا بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016، “دوای ئەوەی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنیان وەک قۆناغی یەکەمی دامەزراندنی یەکەمەکان  “.

.

دەشڵێت، “دواتر  بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پڕۆژەیەکی دەربارەی بە بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و بڕیار درا چەند وەزارەت و فەرمانگە و دەستەیەکی حکومەت ڕابسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی پرۆژەکە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کورتەیەکی دەربارەی پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پێشکەشکرد و وەزیرە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕا و سەرنجی خۆیان دەربارەی ئەو ماددانە بخەنەڕوو کە پەیوەندیدارن بە کاروباری وەزارەتەکانیان تا لە نزیکترین دەرفەتدا بنێردرێت بۆ پەرلەمان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل