fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى موچەى 13 هەزار کەمئەندام

17:05 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم کۆتایی هات و بڕیار درا بە هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی پێداچوونەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەی موچەی زیاتر لە 13 هەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت درا.

.

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە ( 71/2009) دا کە لە 28ی تەموزی 2019دا دەرکرا و تایبەت بوو بە ڕاڤەکردنی ماددەی( 140 )ی دەستور کە تێیدا بڕیاردرا بە زیندوومانەوەی ماددەی ئاماژەپێکراو، بۆیە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران درا  بە هەماهەنگی لە گەڵ دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون و گقتوگۆکردن لە گەڵ بەغدا بۆ دانانی رێکارەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.”

.

دەشڵێت، “پاشان کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی داڕشتنی میکانیزمێکی پێویست کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی هەشتەم لە بەشی چاکسازی لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە چاکسازی لە سیستەمی باج، بە جۆرێک دادپەروەری لە وەرگرتنی باج هەببێت، هەروەها گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە سەر گرنگی باجدان کردەوە کە پێویستە هەموو ئەو لایەن و کەس و کۆمپانیایانەی قەرزداری حکومەتن و ئەو باجانەی لەسەریانە بە شێوەیەکی یاسایی بدەن، هەروەها پێویستە باجەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە رێکبخرێنەوە بە شێوەیەک دادپەروەری لە باجداندا هەبێت و ئاستی بژێوی و داهاتی تاک لە بەرچاو بگیرێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکه، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پێداچوونەوە بە لیستی ئەو کەسانەی بە ناوی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراون و سوودمەندبوون لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکە بڕیاریدا هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی پێداچوونەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی زیاتر لە سێزدە هەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتی دا.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل